لە چ کاتێکدا برنج ژەهراوی دەبێت؟

بەكتریا خەوتوەكان كە ناویان “بەسیڵیوس سیریوس”ە، رەنگە بە نهێنی لەناو دەنكە برنجە لێنەنراوەكان (نەكوڵاوەكان)دابن، ئەو بەكتریایانە لەناو خاكی كێڵگەی برنجەوە دەگوێزرێنەوە بۆ ناو دەنكە برنجەكان و میكرۆبەكانیان بۆ ماوەی چەندینساڵ دەمێننەوە.

تەنانەت هەندێکجار دەتوانن لە دوای كوڵاندنی برنجەكەش بمێننەوە، بەڵام لە كاتێكدا برنجی لێنراو لە پلەی گەرمی ژوردا دەمێنێتەوە، دۆخە گەرم و شێدارەكان بەكتریاكان لەخەو هەڵدەستێنن و ئەو ژەهرە بەرهەمدەهێنن كە دەبێتە هۆی سكچون و ڕشانەوە.

فێڵەكە لەوەدایە، دەبێت راستەوخۆ دوای لێنانی برنجەكە بیخۆیت، ئەگەر پێویستبكات برنجەكە بهێڵیتەوە بۆ ژەمی داهاتو، بە خێرایی ساردیبكەرەوە و بیخەرە ناو بەفرگرەوە.

Back to top button