هۆکارەکانی توڕەبوونی زۆر

هەڵچوونی دەروونی و توڕەیی زۆر رەفتارێکی نادروستە و کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە، ئەگەر ئەو مرۆڤە توانای زاڵبوونی بەسەر ئەو توڕەییەی خۆیدا نەبێت، بێگومان هەموو مرۆڤێکیش رووبەرووی ئەم حاڵەتە دەبێتەوە، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

هۆکارەکانی هەڵچوونی دەروونی و توڕەیی زۆر چین؟

1-پەستانی ژیان، بۆ نمونە ئەرک و ماندووبوونێکی زۆر و پاداشتی کەم، کێشەکانی خێزان.. هتد.

2-تووشبوون بە خەمۆکی کە نەخۆشییەکی دەروونیە و دەبێتەهۆی دڵەڕاوکێیەکی زۆر، بەجۆرێک ئەو کەسە هەموو بارودۆخێک بە خراپ و سلبی دەبینێت و بەردەوام دەگری و خەمبارە، دواجار وادەکات بە هەموو بابەتێک توڕەبێت.

3-هەندێک کەس بەهۆی بەرکەوتنی زۆریان بە کەسانی بەردەوام هەڵچوو یان بێزار، تووشی توڕەییەکی زۆر ببن، چونکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرامبەرەوە.

هەندێک رێنمایی بۆ کەسانی توڕە؟

1-چارەسەری دەروونی لە رێگای پزیشکەوە، بەڵام ئەمە شەرم نییە و ئاساییە، گرنگ ئەوەیە چارەسەربێت.

2-ئەنجامدانی وەرزش، بۆ ئەوەی سوڕی خوێنت چالاک بێت و دەروونت ئارام دەکاتەوە، یاخود راهێنانی یۆگا.

Back to top button