بۆچی جگەرەکێشەکان پێویستیان بە ڤیتامین سی هەیە؟

جگەرەکێشان، هۆکارێکە بۆ ئۆکساندنی خانەکانی جەستە، هەربۆیە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی پێویستە، ماددە زیانبەخشەکانی جگەرەش رێژەی مژینی بەهاخۆراکیەکان کەمدەکەنەوە بەتایبەت ڤیتامین سی بە رێژەی لە %40، جگەلەوەی چوونی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە تێکدەدات.

لەمبارەیەوە پسپۆڕێکی بواری خۆراکی “روان عەتا” لە رێگای ماڵپەڕی foochia دەڵێت “ئەو کەسانەی جگەرەدەکێشن، پێویستە بە رێژەیەکی زۆر ئەو خواردنانە بخۆن کە ڤیتامین سی تێدایە، هاوکات ڤیتامین ئی، چونکە دژە ئۆکسانن و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدەن.

کەمی ڤیتامین سی هۆکارێکە بۆ زوو ماندووبوون و دڵەڕاوکێی زۆر، هاوکات یاریدەی چالاکیەکانی مێشک و تەندروستی پێست و ئێسک دەدات.

ئەو خواردنانەش کە ڤیتامین سی تێدایە وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و زەیتی زەیتون و سەوزەوات و چەرەسات، هاوکات بیبەر و کاهو، لەگەڵ ئەوەشدا شیر و پێکهاتەکانی بۆ پاراستنی ئێسک پێویستە.

Back to top button