زەوی دەدرێتە رۆژنامەنووسان

خواكوڕك
 
ئازاد حمەد ئەمین نەقیبی سەتدیكای رۆژنامەنووسان كوردستان رایدەگەێنێت، بۆ پێدانی زەوی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار داوای لیستی ناوی رۆژنامەنووسانی لێكردوون و بۆ دروستكردنی گوندی گەشتیاریش پرۆژەیەك دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران.
 
نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان رایدەگەێنێت، لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسیان لە كێشەی رۆژنامەنووسان كردووە و پێیان راگەیاندووە، رۆژنامەنووسان فەرمانبەر حكومەت نین و لەهیچ دەزگایەكی حكومەت سود مەند نەبوونە.
 
لەبەرامبەر دا وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ڵێنى جدى پێداوین هاوكارى رۆژنامه‌نووسان بكات و داواى لێكردون له‌ لیستێكدا ناوى  ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى بۆ بنێرن كه‌ تائێستا سوودمه‌ندنه‌بوون له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى.
 
ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ناویان ده‌نوسرێت بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى ده‌بێت ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان بن و له‌رابردووش پابه‌ندى رێنماییه‌كانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان بووبن و هه‌روه‌ها نابێت فه‌رمانبه‌رى حكومه‌ت بێت و ئه‌وانه‌شى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م زه‌ویان پێده‌درێت ده‌بێت ژیانى هاوسه‌ریان پێكهێنابێت”.
 
نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ئاشكراشیكرد “پرۆژه‌یه‌ك ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دروستكردنى گوندى گه‌شتیارى بۆ رۆژنامه‌نووسان”.
Back to top button