ئارسن ڤینگەر نزیکە لە گەرانەوە بۆ یاریگاکان

ڕۆژنامەکانى ئینگلتەرا ئاشکرایان کردوە کە بەم نزیکانە ئارسن فینگەرى ڕاهێنەرى پێشوترى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى دەگەڕێتەوە نێو کارى ڕاهێنەرایەتى و مەشقى یانەیەک وەردەگرێت.

ڕۆژنامەى میرۆرى بەریتانى ئاشکرایکردوە.. چوار بۆند پێشکەشى ئەو ڕاهێنە فەرەنسیە کراوەو لەهەوڵى ئەودان بیکەنە ڕاهێنەرى خۆیان، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە نایەوێت بگەڕێتەوە خولى پرمەرلیگ بەهۆى ئەو پەیوەندیەى زۆرى لەگەڵ ئارسناڵ هەیبوو.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە یانەى پاریس سانجێرمان یەکێکە لەو یانانەى بۆندى پێشکەشى ئەو راهێنەرە فەرەنسیە کردوەو لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە بۆندەکان لەلایەن هەڵبژاردەیەکەوە پێشکەشى ئەو راهێنەرە کراوە.

جگە لەو دوو بۆندە دوو یانەى دیکەى ئەوروپا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى تواناکانى ئەو راهێنەرە دەدەن، کە ئەوانیش یانەکانى بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدریدە.

Back to top button