بەبەڵگە: رۆژنامەنووسێك فەزیحەتێكی گەورەی بەرهەم ساڵح ئاشكرادەكات, داوای رێگری كردنی گەڕانەوەی پێشمەرگەی كردووە بۆ كەركووك

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر لە ساڵی 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا,لەو كاتەوە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكانی سنوری ماددەی 140 رووبەرووی تەعریبكردن بوونەتەوە بە هەزارن كورد لەسەر ماڵ و حاڵیان دەركراون, ئەگەر چی لە ئێستا هەوڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە دەدرێت بەڵام بەرهەم ساڵح ریگری دەكات.
رۆژنامەنوسێكی كورد كە سەرچاوەی زانیاریەكانی كەنالێكی عەرەبیە لە تۆری كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسیویەتی:” بەرهەم ساڵح بۆ رێگری كردن لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكانی دیكە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق گووتووە, گۆڕانكاری كردن لە هێزەئەمنیەكانی كەركووك بۆشایی ئەمنی دروست دەكات و ئەگەری سەر هەڵدانەوەی داعشی بەدواوەیە, ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیار وایە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.
ئەو رۆژنامەنوسە نوسیویەتی:” چ شەرمێكی گەروەیە لە رێگای كەناڵە عەرەبەیەكان لۆبی بكەیت بۆ رێگری كردن لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك.

Back to top button