به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌غدا خه‌ریكی چیه و نیازی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك چیه‌

رێكان سه‌باح

له‌دوای خیانه‌تی (16) ی ئۆكتۆبه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: گه‌رانه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی بۆ كه‌ركووك په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ پێش رووداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا پارتی ده‌ستی كرد به‌ هه‌نگاو نان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، ده‌رچوونی هێزه‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی له‌ناو شاری كه‌ركووك، هه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئامانجه‌كانی پارتی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ به‌دی بهێنێت، له‌سه‌ر سێ ئاست كاری كرد، یه‌كه‌م: هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یاندنی ئه‌مریكیه‌كان كه‌ له‌ غیابی پێشمه‌رگه‌دا له‌و ناوچانه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوه‌ تووندره‌وه‌كان هه‌یه‌، وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ مووسڵ تا راده‌یه‌كیش ئه‌مریكا به‌وه‌ قه‌ناعه‌ت پێهاتووە و توانی وا له‌ ئه‌مریكیەکان بكات، كه‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا، بچێته‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك دابنیشێت، به‌گوێچكه‌یاندا ئه‌مر بكات كه‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌، وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا پارتی توانیویه‌تی ده‌رفه‌تی دۆستایه‌تی نوێ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی كه‌ركووك بگۆرێت و له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌، ده‌مێنێته‌وه‌، ئێران دۆخی ئێرانیش له‌وه‌ها ره‌وشێك نیه‌ كه‌ هێزێكی وه‌ك پارتی بخاته‌ به‌رده‌م خۆی و یه‌كڵایی بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌دژه‌كانی، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش هاوكار و هه‌ماهه‌نگی دروست كردووه‌ و پارتی توانیویه‌تی دۆخی ئێران و دۆستایه‌تی حكومه‌تی نوێی به‌غدا و ترسی ئه‌مریكیه‌كان و بێ متمانه‌یان به‌ میلیشیا و سوپای عێراقی به‌قازانجی چاره‌سه‌ری دۆخی داگیركراوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنێت، هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات”.

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی پارتی رێك له‌گه‌ڵ سێ ئامانجی تریش بووه‌ كه‌ له‌كه‌ركووك هه‌وڵی بۆ ده‌درا به‌رێگای یه‌كێتی نیشتمانی بكرێته‌ ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر كورددا، ئه‌وانیش دوای خیانه‌ته‌كه‌، له‌رێگای یه‌كێتی هه‌وڵده‌درا وا پێشان بدرێت كه‌ دۆخی شاری كه‌ركووك ئارامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام میدیاكانی ” ئێن ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن و كوردسات و گه‌لی كوردستان و په‌یام و خه‌ندان و چه‌ندانی تر” خرابوونه‌ی خزمه‌ت سه‌پاندنی ئه‌م دۆخه‌ی سه‌ر كه‌ركووك و‌ بكرێته‌ ئه‌مری واقیع، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا پارتی ده‌سته‌واژه‌ی داگیركراوی كه‌ركووكی به‌كار هێنا، له‌وه‌دا پارتی توانی هه‌ره‌س به‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ میدیایه‌ بهێنێت كه‌ هه‌وڵیانده‌دا دۆخی كه‌ركووك به‌ ئارامی پێشان بده‌ن. له‌ هه‌وڵێكی تریشدا جارێكی تر پارتی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌و بۆشایه‌ یاساییه‌ و ئیداریه‌ی كه‌ له‌كه‌ركووك هه‌بوو له‌دوای خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامی پێبدات بۆ قازانجی سه‌رخستنی گه‌رانه‌وه‌ی خۆی و هێزی پیشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستانه‌وه‌ بۆ ناو كه‌ركووك، هه‌وڵه‌كان بۆ دانانی پارێزگار و دانانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، یه‌كێك بوو له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ هه‌وڵده‌درا دۆخی داگیركراوی كه‌ركووك بكریته‌ ئه‌مری واقیع له‌ رووی ئیداری و یاساییه‌وه‌، پارتی له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو رێگری كرد له‌ هه‌رگۆڕانكاریه‌كی ئیداری و یاسای له‌كه‌ركووك و هه‌ر پێداگری كرد له‌ گه‌رانه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان. له‌ خاڵێكی تردا كه‌ ئامانجی داگیركردنی كه‌ركووك بوو، نه‌وتی كه‌ركوك بوو كه‌ دوای خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هه‌وڵیدا له‌رێگای ئێران نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ بكات، به‌ڵام له‌وه‌شدا شكه‌ستیان هێناو، نه‌یانتوانی نه‌وتی كه‌ركووك به‌بی هه‌ولێر هه‌نارده‌ بكه‌ن، دواجار گه‌رانه‌وه‌ ژێر سێبه‌ری هه‌ولێر”.

ئێستا پارتی له‌ گه‌رمه‌ی دانووستاندنه‌كاندایه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان بۆ ناو كه‌ركووك، یه‌كێتیش ده‌یه‌ویت به‌هه‌ر نرخیك بێت، رێگری له‌وه‌ها دۆخێك بكات، یان ده‌ستكه‌وته‌كان بكاته‌ هی خۆی، بۆیه‌ یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌ زانی پارتی هه‌نگاوه‌كانی خێراتر كردووه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵا كوردستان، له‌ درانگانێكی شه‌ودا ئالایه‌كیان له‌ ژێر ناونیشانی ته‌واو بوونی پرسه‌ی مام جه‌لال هه‌ڵكرد، كه‌ دواجار به‌شكه‌ستی یه‌كێتی هێنرایه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام له‌مه‌دا یه‌كێتی توانی هه‌ندێك رێگا به‌ په‌له‌كانی پارتی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان به‌فه‌رمی درێژ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌گه‌رچی به‌ زۆر خراپ به‌سه‌ر خۆی دا شكایه‌وه‌، زۆر به‌خراپیش به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڵاكانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی هێنا خواره‌وه‌، له‌ ئێستادا یه‌كیتی له‌ هه‌وڵی دووه‌م دایه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت پێش گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان به‌فه‌رمی، رێگریه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی كردۆته‌ قه‌ڵایه‌كی پۆلاین، ئامانجی یه‌كێتی له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان به‌فه‌رمی پارێزگایه‌ك بۆ یه‌كێتی دابنرێت، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ له‌سه‌ر حازری بخاته‌ گیرڤانی به‌ڵام ئایا یه‌كێتی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌، كه‌ له‌چه‌ند جموجۆڵێكی یه‌كێتی له‌م دوو رۆژه‌ به‌وه‌ڵام دێت!

له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو سه‌رۆك تره‌مپ له‌به‌رده‌م كۆنگرێس وتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌وتاره‌كه‌دا تره‌مپ گوتی، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌د له‌ سه‌دی كۆنترۆڵی كۆتایی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش راده‌گه‌ێنم، ئا له‌م ئان و ساته‌دا، زانیاری له‌به‌غداوه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵحی ناسراو به‌ پیاوه‌( بێ حورمه‌ته‌كه‌) به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاڵوگۆڕی ناوچه‌ی سه‌ربازی و هێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ هۆكاری به‌هێز بوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌م هه‌ستیاری بخاته‌ به‌رده‌م باوه‌ری ئه‌مریكا له‌ هێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌م به‌غدا هه‌ستیار بكات، له‌هه‌مان ئه‌و كاته‌شدا كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هه‌واڵێكی تر له‌لایان میدیاكانی سه‌ر به‌به‌رهه‌م ساڵح له‌ناوه‌خۆی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ گوایه‌ ئێران (100) ملیۆن دۆلاری بۆ كاندیدی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌رۆكی كۆمار ته‌رخان كردبوو، ئه‌م هه‌واڵه‌ رێك هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی فۆكسه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ لاببه‌ن، كه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئایه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی میدیاكانی پیاوه‌ بێ حورمه‌ته‌كه‌ فۆكسه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی لاده‌بات بۆ رێگری له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردستان؟ ئه‌مه‌ لێده‌گه‌رێین بۆ میدیاكانی پارتی كه‌ تاچه‌ند ده‌توانن رووماڵی هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ن بۆ رێگری له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌”.

یه‌كێتی له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ گه‌ر كه‌ دۆخی كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ تا دانانی پارێزگارێك له‌كه‌ركووك، واتا یه‌كێتی به‌هه‌موو قوه‌ی خۆی هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌زاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندازیارانی خیانه‌تكاری (16)ی ئۆكتۆبه‌ر “لاهور جه‌نگی ” به‌ ئاشكرا تركێنرا كه‌ گوتی دانانی پارێزگایه‌كی كه‌ركووك به‌قه‌ده‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئێمه‌ گرینگه‌، نیازی پشت ئه‌م قسه‌یه‌ی لاهور جه‌نگی له‌ سیاقی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی نیه‌ بۆ شاره‌كه‌، له‌و سونگه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی ده‌زانێت كه‌ پارتی گه‌یشتۆته‌ مسۆگه‌ركردنی ئامانجه‌كانی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌ فه‌رمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، بۆیه‌ یه‌كێتی په‌له‌یه‌تی كه‌ له‌وه‌ها دۆخێك رسمی خیانه‌تی كه‌ركووك له‌ (16) ئۆكتۆبه‌ر له‌ مێشكی مرۆڤی كه‌ركووكی بسرێته‌وه‌، به‌وه‌ی پارێزگارێك دابنێت و ده‌ستكه‌وته‌كانی پارتی به‌ خه‌ڵكی بریندار و ئازاردراوی كه‌ركووك بفرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌چێته‌ سه‌ر؟ بێگومان وه‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ له‌ زه‌مه‌نی سیاسی دا وه‌رده‌گرین كه‌ ئایا پارتی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان ده‌خاته‌ گیرڤانی یه‌كێتی یان نا!

 

تێبینی: ئه‌م وتاره‌ شموولی خانه‌نشینه‌ كۆمێنت نووسه‌كانی یه‌كێتی ناكات

Back to top button