هەندێک رێنمایی بۆ پاراستنی گەدەت لە ترشان

ترشانی گەدە، یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی گەدە و بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە ڕوودەدات، بەڵام هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی گەدەیە لەنێو ئەنزیمەکاندا، کە بریتیە لە ترشی هایدرۆکرۆلیک.

چۆن ڕێگا لە ترشانی گەدەت دەگریت:

خواردنەوەی ئاوی زۆر، بەڵام بەلایەنی کەمەوە 1-2 کاتژمێر پاش نان خواردن لەهەر ژەمێکدا، چونکە ئاو یەکسانی ڕێژەی ترشی گەدە دەپارێزێت.

دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەو خۆراکانەی  دەبێتە هۆکارێک بۆ ترشانی گەدە، وەک قاوە و کهول و خواردنی سورەوەکراو، چونکە هۆکاری سەرەکیە بۆ ترشانی گەدە بەتایبەت ئەوانەی گەدەیان زۆر هەستیارە.

واز لە جگەرەکێشان بهێنە، چونکە ئاستی ترشیەکانی گەدە زیاد دەکات، لەهەمانکاتدا ماسولکەکان دادەمرکێنێتەوە.

توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە خواردنی شەکر و شیرینیەکان دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی گەدە، هەربۆیە باشترە کەمی بکەیتەوە.

قەڵەوەکان و ئەو کەسانەی کێشیان زیاتر لە کەسانی سروشتی سێ هێندە زیاتر لەوانی دیکە ئەگەری تووشبوونیان بە ترشاندنی گەدە هەیە، ئەمەش هۆشداریە بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری کێشی لەشت بیت.

جوینی بنێشت هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ترشانی گەدە بەتایبەت ئەگەر بەتامی نەعنا بێت.

وازهێنان لە دڵەڕاوکێ، چونکە دەبێتەهۆی گۆڕین لە ئاستی هۆڕمۆنەکان لە لەشدا و دواجار سەرچاوەیەکە بۆ ترشانی گەدە.

دابەشکردنی ژەمە خۆراکیەکانت بەشێوەیەکی یەکسان و بڕی پێویست.

Back to top button