کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو هەرێمی کوردستان دەکات .. سبەی یه‌ك شەممە…

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا ئەگەری بەفربارین ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ھەوری تەواو بۆ نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینبارین لە کات و شوێنی جیا جیادا، ھەر لەبارەی کەشوھەوای سبەی، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە سبەی یەکشەممە لەکاتەکانی بەیانیدا، ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، ھەروەھا ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا ھەیە.

Back to top button