28 ساڵ لەمەو بەر ترەمپ هیوایەكی هەبوو ئەگەر ببێتە سەرۆكی ئەمریكا جێبەجێی دەكات

خواكوڕك
 
 
٢٨ ساڵ لەومەوبەر دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، ئەگەر خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دڵنیاییە دەردەچێ و دەیشلێت، ئەگەر ببمە سەرۆک سەرانە لەو وڵاتانە وەردەگرم کە دەیانپارێزین.
 
له‌ ساڵى 1988 ترەمپ له‌گه‌ڵ وینفرى دیدارى ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا گوتویه‌تى ئه‌مەریكا پارێزگارى له‌ زۆر وڵات ده‌كات بۆ نموونه‌ كوه‌یت، كه‌ هه‌ژاره‌كانى وه‌ك پادشا ده‌ژین، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مەریكا هیچى لێیان ده‌ستناكه‌وێت، بۆچى ئه‌ەمریكا سه‌دا 25ى داهاتى ناوخۆییان له‌ به‌رانبه‌ر پارێزگاریکردن لێیانەوە وه‌رنه‌گرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ژاپۆنییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆمان ده‌نێرن و له‌ بازاره‌كانى ئێمه‌ ساغیان ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر بته‌وێت بچییه‌ ژاپۆن و شتێك بفرۆشیت ئایا ده‌توانیت، دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌ ناتوانیت.
 
سه‌باره‌ت به‌ خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ترامپ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ لەو کاتدا خۆی بپاڵێوێت، به‌ڵام گوتوویەتی کە له‌هه‌مان كاتدا سه‌یرى ماندوێتى ئه‌مەریكا ده‌كه‌م كه‌ ژیانى خه‌ڵكى گۆڕیوه‌ بۆ ژیانى پادشایى و بۆ هاووڵاتیانى خۆى هیچ ناكات.
 
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌ رۆژان خۆم بۆ ئه‌و پۆسته‌ بپاڵێوم بێگومان من هه‌رگیز شكست ناهێنم و له‌و بڕوایه‌دام ده‌یبه‌مه‌وه‌.
 
ئاماژەیشی داوە: ئه‌گه‌ر بێت و خۆم پاڵاوت و ده‌رچووم به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م زۆرێك له‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرمه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ى ماوه‌ى 25 ساڵه‌ چاكه‌مان به‌سه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌.
Back to top button