سبهی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (خواكورك)ـی راگەیاند: سبەی یەکشەممە 10ـی 2ـی 2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت. ھەروەھا رۆژی دووشەممە 11ـی 2ـی 2019 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.
رۆژی 5ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی 2018 كر د و ھەفتەی رابردوو مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكرا.