پارتی و یهكێتی ڕێكهوتنێكی نوێ واژۆ دهكهن
دوا كۆبونهوهی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان رێكهوتوون لهسهر واژۆكردنی ڕێكهوتننامهیهكی نوێ و بهرله ۱۸ـی شوبات جارێكی تر پارتی و یهكێتی كۆدهبنهوه .
لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی رایگەیاند: “لە دوایین كۆبوونەوەدا یەکێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی بەرھەمداربوو، لەسەر ئەوە رێككەوتوون رێككەوتنێكی سیاسی واژوو بكەن، بەر لەوەی ۱۸ی مانگ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكرێت، یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە كۆدەبنەوە”.
گوتیشی: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا مەکتەبی سیاسی یەكێتی تاوتوێی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات و پێویسته یەکێتی و پارتی لە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان یەکدەنگ و هاوڕابن”.
هاوكات ئەمڕۆ شەممە ۹ی۲ی۲۰۱۹ مەکتەبی سیاسی یەکێتی كۆبویهوهو دوای كۆتایهاتنی كۆبونهوهكه له پرێس كۆنفرانمسێكدا گوتهبێژی یهكێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو ،رایگەیاند: “جەخت لەسەر ئەو سێ خاڵە کرایەوە کە لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی لەسەری رێککەوتین کە دارایی، بازرگانیی، پشتبەست بە نەوت، هەماهەنگی پارتی و یەکێتی، هێزەکانی پێشمەرگە، پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان دەگرێتەوە”.
سهبارهت به دۆخی كهركوك سەعدی ئەحمەد پیرە گوتهبێژی یهكێتی دهڵێت : “کەرکووک لە رەوشێکی نەخوازراودایە و دەبێت چارەسەر بکرێت، ئێستا کاتی ئەوە نییە باس لەوە بکەین کە خەتای کێیە، ئەوە دەبێت مێژوونوسان و خەڵک بریاری لەسەر بدەن”.
گوتهبێژهكهی یهكێتی گووتیشی: “ئەنجوومەنی کەرکووک کۆدەبێتەوە، بەڵام بە هەڵە باس لە شوێنی کۆبوونەوەکە کراوە کە گوایە لە هەولێر دەبێت، ئەوە ئیشی ئەنجوومەنەکە خۆیەتی شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری بکات”.