دژی بریارهكهی وهزارهتی ناوخۆ ژمارهیهك شۆفێری تهكسی گردبونهوهیهكیان ئهنجامدا
ژماریەك پێشمەرگە و پۆلیس لە قەزای كۆیە دژی بڕیاری قەدەخە كردنی كاری شۆفێری تاكسی لە پێشمەرگە و كارمەندانی ھێزەكانی ناوخۆ گردبوونەوە و داوا دەكەن پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۹ـی شوباتی ۲۰۱۹ بەشێك لەشۆفێرانی تەكسی و لە هەمان كاتدا كارمەندی وەزارەتی ناوخۆو بەشێك لە موچەخۆران لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە گردبوونەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كرد.
لهبارهی بڕیارهكهی وهزارهتی ناوخۆ بۆ قهدهغهكردنی شۆفێری تهكسی له پێشمهرگهو هیزهكانی ناوخۆ، پێشمەرگەیەك لەناو خۆپیشاندەرانی قهزای كۆیه ،گووتی : ” بڕیاری قەدەخە كردنی پێشمەرگە و كارمەندانی ھێزەكانی ناوخۆ لە كاری شۆفێری تاكسی بڕیارێكی خراپە و لە بەرژەوەندی خەڵكی ھەژار دا نییە، چونكە من ئەگەر ناچار نەبم ئۆتۆمبێلێكی تایبەت “خسوسی” لێدەخوڕم و شۆفێرییەتی تاكسی ناكەم”.
پیشمهرگه كه دهشلێت :” ئایا پێشمەرگە بە مووچەی ۵۰۰ تا ٦۰۰ ھەزار دینار دەتوانێ بژێوی ژیانی خێزانێكی پێنج كەسی دابین بكات؟ پێویستە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت، ئەگەر مووچەمان ملیۆنێك دینار بێت باوەڕناكەم كەسمان ببینە شۆفێری تاكسی. من پێنج منداڵم قوتابین بە مووچەكەم چۆن دەتوانم پێداویستییەكانی ئەوان دابین بكەم؟، تاكسیەكەم بە قەرز كڕیووە، ئێستا بیفرۆشمەوەش زەرەری زۆرتر دەكەم”.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد كە كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆو موچەخۆرانی حكومی جگە لە موچەخۆری پلە حەوت بەرەو سەرەو نابێت كاری تەكسی بكەن.