داعش له خورماتوو خانهقین زیندوو دهبێتهوه
لەمانگی ۱ی ئەمساڵەوە،چەکدارانی داعش لەناوچەکانی گوڵاڵە و خانەقین بیست جارھێرشیان کردووەتەسەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
لای خۆیهوه جمور رۆستەم، فەرماندەی فەوجی ۳ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، راگەیاند: “حكوومەتی عێراق ناتوانێ ناوچەكە كۆنترۆڵ بكات، لەبەر ئەوەی ھێزەكانی پەرتەوازن و لەسەر بنەمای تایفەگەری پەروەردە كراون. ھێزی حەشد كە لەو ناوچانە جێگیر بوونە ھێزێكی نا رێكخراو و بێسەروبەرە”.
لەدوای رووداوەکانی خیانهتی۱٦ـی ئۆکتۆبەرەوە لە گوڵاڵهو خانهقین بەشێوەیەکی بەرچاو کردەوە تیرۆرستی داعش روو لە زیادبوونە. بەڕای چاودێرانی سیاسی و سەربازی ئەگەر ھێزەکانی پێشمەرگە نەگەڕێنەوە و ھەمەھەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست نەبێت ئەوە مەترسییەكانی داعش زیاتردەبن.
رەفعەت محەمەد، شارەزای بواری سەربازی دەڵێت: “ھاتنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە وەك ھێزێكی نامۆ، بۆشایی ئەمنی لە ناوچەكە دروست كرد و وایكرد كە داعش سەرھەڵبداتەوە. ئەگەر سوپای عێراق ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دروست نەكاتم ئەستەمە لە رووی ئەمنییەوە بتوانێت ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكات”.
لە دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی هاوكاری هێزهكانی میلیشیاكانى حهشدى شهعبی و هێزه ئیرانیهكانیان كردو زیاتر له ساڵێكه شارى خورماتوویان داگیر كردووه ،ساڵێك زیاتر بهسهر داگیركردنى خورماتوودا تێپهڕ دهبێت و هێشتا هیچ ئومێدێك نییه بۆ باشتركردنى دۆخى ئهمنیى شارهكه و گهڕانهوهى شكۆی كورد له ناوچهكه.