ڕێبوار تاڵهبانی : ئهنجامدانی كۆبونهوهكهی ههولێر پێشنیاری من بووه
پارتی دیموراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كرودستان ڕێكهوتوون كهلە ۱۸ ی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە شاری هەولێردا ئەنجام بدرێت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش ڕایدەگەیەنێت: كۆبونەوەكە لەسەر پێشنیاری من بووە.
ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند: “ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەیە كە ئامانج لێی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شارەكەیە پێشنیاری من بووە”.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك گوتیشی:” ساڵێك و سێ مانگ لەمەوبەر داوام لە لیستی برایەتی كەركوك كرد كار بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەەیەك بكەن، دیارە لایەنەكان تازە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە پێویستە ئەم كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت “.
۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی یهكێتی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن ،لە دوای خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر هێزە عێراقییەكان بە بەرنامە كار بۆ بەعەرەبكردنی شارەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیانی كورد بۆ بەجێهێشتنی شارەكەیان دەكەن، كە بە بیانووی جۆراوجۆر شەوان هێزە میلیشیاكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكان و پشكنین دەكەن، هەروەها دۆخی ئەمنیی شار تەواو خراپە و تەقینەوە و دزی و پیاوكوشتن بەردەوام لە فراوانبوونە،