عێراق : كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌چێته پارێزگای ئه‌نبار
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۹ی۲ی۲۰۱۹ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی گوازراونه‌ته‌وه پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت : “كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژیان پێ بووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بینراون له دیوای رۆژئاواوه هاتوونه‌ته ناو پارێزگای ئه‌نبار”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: “به‌شێكی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه له سه‌ربازگه‌ی وه‌لید جێگیر بوون و ئه‌وانی دیكه‌شیان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆشتوون كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه”.
ئه‌و وێنانه‌ی كه گیراون له نزیك شارۆچكه‌ی روتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له كاتی هاتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادابووه .