خواکورک زانیاری لەبارەی کودەتاکەی ناو داعش ئاشکرا دەکات .. ئەبوبکر بەغدادی رزگاربوو
لێپرسراوانی هـەواڵگری رایانگەیاندووە” ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لـە هەولێکی کودەتایی ڕزگار بوو کە چەکدارانی داعشی بـیانی ئـەنجامیان دابـوو لـە مانگی ڕابـردوو و ئـەو ڕێکخراوە پاداشتێکی تەرخان کردووە بۆ گیرانی تاوانباری سەرەکی کودەتاکە”.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕونی کردەوە کە هەوڵـی کودەتایەکە لە 10 ی مانگی یـەکی ڕابردوو لـە گوندێکی نزیك شاروچکەی هجیـن ی سـوری کە دەکەوێـتە سـەرووی زێی فـورات ئـەنجام درا و بە گەورەترین و گرینگترین شاروچکەی لای ڕاستی ڕۆژهەڵاتی سـوریایـە کە لە ژێـر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشە”.
ڕۆژنامەکە گوتی کە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئێستا لە هەوڵ دایە بـۆ گەڕان بـەدوای ئـەبو مەعاز ئـەلجەزیری پیلانگێرە سەرەکیەکەی کودەتایەکە و هەر کەسێك بیکوژی پاداشتێکی باش دەکرێ”.
لە 10 ی مانگی یەکی ڕابردوو پێکدادانی چەکداری ڕویدا لە گوندێکی نزیك ناوچەی هجیـن لە پارێزگای دێـر ئـەلزور سـەرووی زێی فـورات و لـە پانتایـەکی 20 میـلی نزیك سـنووری عیـراق – ســوریا کــە 1000 تــا 1500 چەکداری تیرۆرستی لێیـە و ئـەو پێکدادانە بـووە هۆی کوژرانی دوو تیرۆرستی داعش”.
ڕێکخراوی داعش ڕاستەوخۆ جەزائیریەکەی تومەتبار نەکردووە بـە هەوڵی کودەتایەکە بـەڵام پاداشـتکردنی ئـەو کەسەی گەورە ئـەندامێکی خۆیان بکوژی هەنگاوێکـی نـوێیە ولێپرسراوانی هەواڵگری پێیـان وایـە کـە ناوبراو پیلانگێری سـەرەکی کــودەتایەکەیە و مەبەستی لێ وەرگرتنی دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەیە لـە بـەغدادی”.
جـەزائیری یـەکێکە لـە چەکدارە بیانیەکان و گەورە ئەندامێکی ڕێکخراوەکەیـە و لـە کاتی کودەتایـەکە ئـەبو بەکر بەغدادی و پاسـەوانانی توانیـیان لە کاتێکی گونجاو هـەڵێن لـە ناوەڕاستی پێکدادانەکە کە دوو کوژراوی لێ کەوتەوە”.
ئــەو ئـۆپراسیـۆنە پاش چەند هەفتەیەك هات لـە فـەرمانـی ئـیمەن زەواهیری بـۆ کوشتنی 320 لە هاوبیـرەکانی بـەهۆی گومانی لـە دڵسـۆزیان”.
هەرچەندە داعش لـە ماوەی ڕابردوو توشی شکستێکی گەورە هات بەڵام وەزارەتی بەرگری ئـەمریکا ( بنتاگــۆن ) لە ڕۆژی دوو شەمەی ڕابردوو هۆشداری دا لە گەڕانەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی بـۆ سـوریا لـە ماوەی 6 تا 12 مانڴ و تائێستا لە هەوڵدایـە بـۆ کۆکردنەوەی چەکداری بیـانی زیاتر”.
دەربارەی ئـۆپراسیۆنەکانی سـوپای سـوریا هاڤیـل رونـی وەڵات کە یەکێکە لە چەکدارانی هێزەکانی سـوریای دیموکرات گــوتی لـە شـەڕەکانی ڕابردوو چەند شوێنێـك هەیە تیرۆرستان بـۆی دەچـن و لـەو شـوێنە تەنها توند ئاژۆیەکان لەوێــن و دەجەنگـن تا مــردن”.
لـەلایەکی تــرەوە هێزەکانی میلیشیا عیراقیەکان و حەشدی شـەعبی ئاشکرایان کــرد کە نزیکەی 50 ڕوکێـتیان ئاراستەی گوندی باغـوزیان کردووە لـە نزیك سنووری عیراق و سوریا و بـە کــۆتا شوێنی تیرۆریستان دادەنرێ لــە ناوچــەکــــە ،
سەرچاوە: شـەرق ئـەلئـەوسەت
وەرگێران : ســــەباح ئاودەل