هۆزی خه‌فاجه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕش ده‌كه‌ن
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وس خهفاجییان له شاری به‌غدا ده‌ستگیر كرد ، رۆژی هه‌ینی ڕابردووش سه‌رۆكی هۆزی خه‌فاجه هاته سه‌رخه‌ت و “هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی میڵیان كردبوو ئه‌گه‌ر بێت‌و تا ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێر كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه واده‌كه ته‌واو ده‌بێت، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۹ی۲ی۲۰۱۹ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد كرابێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: “هێشتا خه‌فاجی ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك درابێت یان ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك میدیا و میدیاكاری عێراقی ده‌یڵێن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: “هێشتا نازانین كه‌ی ئازاد ده‌كرێت، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و یاسا رێچكه‌ی خۆی له‌و دۆسیه‌دا گرتووه‌ته به‌ر”.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا یه‌كێك له شێخه‌كانی خه‌فاجه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له‌ناو باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دایخست قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: “شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ین”.
هاوكات عامر غه‌نی سه‌گبان، میری خه‌فاجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: “به‌ناوی خۆم و هۆزی خهفاجهوه، به سه‌رۆك هۆزه‌كان و رۆڵه‌كانی هۆزه‌كه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌وس خه‌فاجی فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ده‌كه‌ین، چونكه دژی رژێمی رووخا‌و و تێكۆشاوهو رۆڵی له ئاشته‌وایی نێوان هۆزه‌كان هه‌بووه”.