وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا زیاتر له ۳٦ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا و عێراق كوژراو بریندارمان هه‌یه
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، له ساڵی ۲۰۰۳ەوە تاوه‌كو ئێستا، زیاتر له ۳٦ هه‌زار و ۵۰۰ سه‌ربازی ئەمەریکی له عێراق و سووریا كوژرا و برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بڵاویکردووەتەوە ده‌ڵێت: “لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە، چوار ھەزار و ۳۸٤ سەرباز لە عێراق كوژراون،۳۲ ھەزار و ۱۸۰ سەربازی دیكەش برینداربوون”.
لەبارەی سووریاش، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا گووتی : “لە ساڵی ۲۰۱۵ تاوه‌كو ئێستا، شه‌ش سەربازی ئه‌مەریكی كوژراون و ۲۸ دیكەش برینداربوون”.
دوو رۆژ لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، حه‌وت ھەزار سەربازی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون.
ئەمەریکا نیازی هەیە سوپاکەی لە عێراق بهێڵێتەوە و لە سووریا و ئەفغانستان دەیانکشێنێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا وادەی کشانەوەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە ئاشکرا نەکردووە