پزیشكی تایبه‌تی كۆشكی سپی : پێویسته تره‌مپ ئاگای له كێشی بێت
شۆن كۆنلی، پزیشكی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “خۆشحاڵم كه رایبگه‌یه‌نم سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌ندروستی زۆر باشه و پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی و پاش ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه”.
دۆناڵد تره‌مپ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی چووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وۆڵته‌ر ریدی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ بكریت ، تره‌مپ خواردنه‌وه كهولییه‌كان ناخواته‌وه‌و جگه‌ره‌ش ناكێشێ، به‌ڵام كۆكا كۆلا لایت زۆر ده‌خواته‌وه و خواردنه خێراكانیش زۆر ده‌خوات.
به‌گوێره‌ی دوا پشكنین ته‌نها خاڵی لاوازی تره‌مپ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئاگای له كێشی بێت كه ئێستا 108 كیلۆیه و درێژی باڵای 190 سه‌نتیمه‌تره و وه‌رزش بكات. چونكه گووته‌بێژی كۆشكی سپی به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتبوو، سه‌رۆك تره‌مپ به وردی ئه‌و به‌رنامانه‌ی ژیانی ره‌چاو ناكات.