عێراق به هۆی ناسهقامگیری و گهندهڵییهوه ٦۷ دادوەر تیرۆرکراون
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق له بارهی تیرۆركردنی دادوهرانهوه دهڵێت : دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە ٦۷ دادوەر تیرۆرکراون و بەژمارەیەكی مەترسیداریش لەقەڵمی دا.
دادوەر فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق له میانی بهشداریكردنی له پانێڵێكدا لە دیداری رافیدەین له شاری بهغداد ،رایگەیاند:” لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە ٦۷ دادوەر تیرۆرکراون”.
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق گوتیشی: ئەمە ژمارەیەکی مەترسیدارە.
هاوكات لای خۆیهوه سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆکایهتی كۆماری عێراق گووتی:” بەشێک لەو دادوەرانەی كەلەوماوەیە کوژراون بەهۆی دژایەتی گەندەڵی و رووبەڕوبونەوەی مەلەفی فەساد بووە”.
لەماوەی ۱٦ ساڵی رابردوو دادوەرانی عێراق بەدۆخێكی ناهەموار تێپەڕیون بەتایبەت بەردەوام هەڕەشەی رێكخراوانی قاعیدە، داعش هەروەها بەهۆی مەلەفەكانی گەندەڵی توشی مەترسی بونەتەوە و زۆرجاریش تیرۆركراون.