سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ : باری ته‌ندروستی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د جێگیر نیه‌

ماوه‌یه‌كه‌ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاوژینی تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و حزبه‌یه‌ له‌ چاوی كامێراكان و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ناكات ، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو باس له‌ خراپی باری ته‌ندروستی و نەخۆشکەوتنی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ده‌كه‌ن ،به‌ڵام گوته‌بێژی یه‌كێتی هه‌واڵی خراپی باری ته‌ندروستی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۹ـی شوباتی ۲۰۱۹ دوای كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ،لە پرێس کۆنفرانسێکدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوته‌بێژی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” ”هێرۆ خان تەندرووستیی زۆر باش نییە بۆیە ئێستا بەشداری لە کۆبوونەوەکان ناکات“.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” به‌هۆۆی زۆری تەمەن و بەردەوام بەکارھێنانی جگەرەوه‌ كه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سییه‌كانی دروست كردووه‌ ، باری تەندروستیی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد جێگیر نییە”.

هاوكات گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی هاوکات هیوای ئەوەی خواست کە ”بە زووترین کات“ چاک بێتەوە و بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات.

Back to top button