نوری حه‌مه عه‌لی: هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر رێكه‌وتن بكرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/nwre-hama-ali.jpg)
دوای به‌ره‌وه پێشچوونه‌كانی په‌یوه‌نی نێوان پارتی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێێ حكومه‌ت ،ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت” هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن سه‌ره‌تا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكرێت و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.”
نوری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: “ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردولایه‌ن لێی پاشگه‌زنابنه‌وه‌و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن”.
نوری حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك گوتیشی:”تائێستا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بڕیاری له‌و شێوه‌یه نه‌دراوه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی پێنه‌كرێت، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن سه‌ره‌تا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكرێت و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كه به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن ڕێكه‌وتن ئه‌نجامبدرێـت”.
نوری حه‌مه عه‌لی ڕونیشیكرده‌وه و گووتی:”هه‌واڵی به‌شداریپێنه‌كردنی گۆڕان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و دوره له‌ڕاستیه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه له‌نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌نجامبدرێت”.
نوری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شلێت:”دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌درێت و دواتر بڕیاری كۆتایی په‌یوه‌ست به‌كابینه‌ی حكومه‌ت نوێی حكومه‌ت ده‌درێت”.