سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەرو شاندی یاوه‌ری ده‌كات

ئه‌مڕۆ شەممە 9ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین, سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر, سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو دانیشتنەدا بیر و ڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.

Back to top button