گوتەبێژی یەكێتی: باری تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ناجێگیرە

 

لەگەڵ ئەوەی نزیك بە دوو ساڵە بەهۆی باری تەندرووستییەوە، هێرۆ ئیبراهیم ناتوانێت بەشداری لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیدا بكات و لە جێگەیدا پاڤڵ تاڵەبانیی كوڕی بەشدار دەبێت, گوتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە باری تەندرووستیی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ”باش نییە“.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند: ”هێرۆ خان تەندرووستیی زۆر باش نییە بۆیە ئێستا بەشداری لە كۆبوونەوەكان ناكات“.
هاوكات هیوای ئەوەی خواست كە ”بە زووترین كات“ چاك بێتەوە و بەشداری لە كۆبوونەوەكاندا بكات.

Back to top button