ڕۆژھەڵاتناسێکی ئیسرائیلی ھۆکاری شکستی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەخاتەڕوو

تایبەت بە ھۆکاری شکستی جوڵانەوەو شکستی پڕۆژەی ھێزە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانیەکان ڕۆژھەڵاتناسی ئیسرائیلی ڕونین کوھین لە وتارێکی دا لە رۆژنامەی ئەمڕۆی ئیسرائیل،ئەوە دەخاتە ڕوو کە جوڵانەوەکانی ناوخۆ زۆرینەی دەستی دەسەڵات خۆیەتی و بۆ ئارامکردنەوەی توڕەیی ھاوڵاتیانە چونکە کەسانی وەک خاتەمی و کەروبی و موسەویی خۆیان بەشێکن لە ڕژێم و لەگەڵ ڕوخانیدا نین
کوھین ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو جوڵانەوانە دروشم و ئایدۆلۆژیایەکی رونیان نیەو ئێرانیەکان نازانن ئەو جوڵانەوانە تێڕوانینیان بۆ دوای ڕژێمی ئێستا چۆنە
ئەو ڕۆژھەڵاتناسە ئەوەی خستۆتە روو کە دژبەرانی سەرسەختی ڕژێمی ئێران موجاھیدینی خەلق و نەوەکەی رەزا شایە بەڵام بە ھۆی دوریان لە ئێران ناتوانن ببنە فاکتەری ڕوخاندنی.
کوھین باس لە بێزاری خەڵک و دیکتاتۆری دەسەڵات دەکات و پێی وایە کاتی شۆڕش دژی ڕژێمی ئێران ھاتووە بەڵام وا پێشنیار دەکات لە بری چاوەڕوانی دەرەوە ئێرانیەکان لە ناوخۆوە دژی ڕژێم شۆڕش بەرپا بکەن

Back to top button