شیعەیەك له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌رپه‌رشتی میدیاكانی سلێمانی ده‌كات
لە دوای دەست بەكار بوونی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆماری حزبی یەكێتی لە بەغدا, هەوڵیدا هەموو میدیاكانی به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و ئه‌نتی پارتیه‌كان له سلێمانی بكڕێت لە رێگای دابینكردنی بوودجەیەكی دیاری كراو‌و, یان شوێنكردنەوە كەس و كار و هاوسەری سەرنوسەرانی ئەو میدیایانە لە سەر میلاكی سەرۆكایەتی كۆمار”.
عبدالله گائی نوسەرو رۆژنامەنوسی عێراقی لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسییەتی:” بەرهەم ساڵح دوای دەست بەكار بوونی چه‌ندین میدیایی له سلێمانی وەك ( شار پرێس و هاوڵاتی و درەو میدیا و ئێن ئاڕتی و خەندان و دەزگای نەوای و له‌رێگای براكه‌یدا ده‌نگی ئه‌مریكا و لڤین و چه‌ندانی تری كڕیوە) لە بوودجەی سەرۆكایەتی كۆمار بوودجەیانی بۆ بڕیوەتەوە, ئه‌مه‌س بۆ ململانێی ناوه‌خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت،
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كەس و كاری سەرنوسەرەكانی كردوونەتە راوێژكار و بەڕێوەبەر لە نێو دەستەی سەرۆكایەتی كۆمار، ئه‌م نووسه‌ره ده‌شنووسێـ”بەرهەم ساڵ لە ئێستادا راوێژكارێكی خۆی كە شیعەیە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ ئێران كردووتەوە سەرپەرشتیار ئەو میدیا و ماڵپەڕانەی كە پێشتوور لە هەرێمی كوردستان وەك راگەیاندنی رەخنەی دەركەوتووت”.
نووسەرەكە نوسیەتیشی:” هەر بابەتێك بیانەوێت بە تایبەت پرسی سەربەخۆی كوردستان, دژایەتی كردنی پارتی لە تەهران فەرمان دەردەچێت, لە بەغدا رێكدەخرێت و لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت”.