سیستانی بۆ به‌رهه‌م ساڵح نامه‌وێت بتبینم
به‌رهه‌م ساڵح به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ وه‌ڤدێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق داوای بینینی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقی كردووه، به‌ڵام سیستانی داواكه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی ره‌تكردۆته‌وه و نوێنه‌ری سیستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری راگه‌یاندووه كه سیستانی نایه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح ببینێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له‌وه‌ته‌ی چۆته سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح داوای بینینی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام له‌لایان نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه مه‌رجه‌عه‌كه، ره‌د كراوه‌ته‌وه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ی نوێنه‌ری سیستانی داوای به‌رهه‌م ساڵح ره‌د ده‌كاته‌وه، له‌دواین داواكاریشیاندا نوێنه‌ری سیتانی به به‌رهه‌م ساڵحی گوتووه، كه سیستانی نایه‌وێت بتان بینێت”.
شایانی باسه به‌رهه‌م ساڵح كه به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆته سه‌رۆككۆمار له ئێستادا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان به سیاسیه‌كی “بێ حورمه‌ت” ناسراوه به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه پێشتر دابووی له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی و بوون به‌سه‌رۆككۆمار”.