لە هەرێمی كوردستان 12 رۆژ دەكرێتە پشوو

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی جەژنەكانی نەورۆز و ئادار, وەزارەتی پەروەردە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز دیاریدەكات و بەگۆێرەی رونكردنەوەیەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 12 رۆژ دەكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خۆێندن لە هەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە
بەگوێرەی‌ ساڵنامەی‌ خوێندنی‌ (2018 ـ 2019) كە ڕۆژە پشوەكانی‌ نەورۆزی‌ تێدا دیاریكراوەو ڕاگەیەنراوە، پشوەكانی‌ نەورۆز لەڕۆژی‌ 11ی‌ 3ی‌ 2019 كە ڕۆژی‌ دوشەممە دەكات دەستپێدەكات و ڕۆژی‌ شەممە 23ی‌ 3ی‌ 2019 كۆتایی‌ دێت”.
گوتیشی‌:”12 ڕۆژ لەسەرجەم خوێندنگەو ناوەندەكانی‌ خوێندن دەكرێتە پشوی‌ ڕەسمی‌ و لەڕۆژی‌ 24ی‌ 3ی‌ 2019 كە دەكاتە ڕۆژی‌ یەكشەممە، دەوامی‌ ئاسایی‌ خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە

Back to top button