محەمەد بن سەڵمان دراما توركیەكان لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

 

لەگەڵ گرژی نێوان هەردوو وڵاتی سعودیەو توركیا لە ئێستادا توركیا دەیەوێت دژایەتی زیاتر سعودیە لە نێویشیدا محەمەد بن سەڵمان بكات لە بەرامبەردا شازادەی سعودیە بڕیاری قەدەغەكردنی دراما توركیەكانی دا.

ڕۆژنامەی (ووڵ ستریت جۆرناڵ ) ی ئەمریكی ڕایگەیاند لەئێستادا بنسەلمان هەمو هەوڵێكی خستۆتەگەڕ بۆ قەدەغەكردنی دراما توركیەكان بەتایبەت لەتەلەفیزیۆنە ناوخۆییەكان و بەگشتیش لەتەلەفیزیۆنەكانی كەنداوی عەرەبی، بەوتەی خۆی ئەوكارە لەبەر ئەوە دەكات بۆ ئەوەی بینەری تەلەفیزیۆنەكان زیاتر سەیری بەرهەمە ناوخۆی و عەرەبیەكان بكەن
ڕۆژنامەكە ڕاشیگەیاند بن سەلمان لەئێستادا سەرقاڵی دامەزراندنی میدیایەكی گەورەی عەرەبیە كە بە بڕوای پسپۆڕان ئەوەش زیاتر بۆ كەمكردنەوەی شكۆی ئاژانسی جەزیرەیە لەناوچەكەداو دەركەوتنی میدیاكی تازە كەببێتە ڕكابەری یەكەمی كەناڵی جەزیرە

Back to top button