محەمەد حەلبوسی كوڕو كچ و براو خوشكی بەرپرسان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەردەكات

 

دوای ئەوەی لەدووای هەڵبژاردنەكانی عێراق محەمەد حەلبوسی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا, جگە لە ئاشكرا كردنی ئەو پارانەی كە پێشوتر لە لایەن سەرۆكەكانی پەرلەمان تەخشان و دەبەشرایەوە, بەپێی فەرمانێك، ژمارەیەك فەرمانبەر كە زۆرینەیان كوڕ و كچ و كەسی نزیكی بەرپرسانن، لەنووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ شوێنی دیكە گواسترانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك، ھەریەك لە زەھرا مەحموود و شەیما مەحموود لەڕیزبەندی ٦ و ٧ی نووسراوەكە، كە كچی مەحموود مەشھەدانی، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانن، بۆ بەشێكی دیكەی نێو پەرلەمان گواستراونەتەوە.

لەڕیزبەندی ١٠، سینان كوڕی ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی عێراق گواستراوەتەوە، ھەروەھا لە ڕیزبەندەكانی ٢٢ و ٢٤ و ٣٤ ئەیاد و ساجد و سەعدی، براكانی سەلیم جبووری، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق، گواستراونەتەوە.

لە ڕیزبەندی ٢٣ كوڕی عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و لە ڕیزبەندی ١٣ كوڕی محەممەد تمێم، وەزیری پێشووی پەروەردە گواستراوەتەوە.

 

Back to top button