له‌ سوید بۆ لێخورینی ئۆتۆمبێل سوود له‌ ره‌گی دره‌خته‌كان وه‌رده‌گیرێت

ڕۆژێك لەڕۆژان ڕەگی درەخت و چڵی دارەكان  بەكاردێت وەك وزە بۆ ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل، ئەمە ئومێدی توێژەرێكی سویدیە دوای پەرەپێدانی بەرهەمێكی گەڵای درەخت.

كرستیان هۆڵتیبێرگ ، زانای ئەندازیاری كیمیا لە زانكۆی ”  لۆند ” پاشماوەی شلەی ڕەنگ ڕەشی لە گەڵاو چڵی دەرخت بەرهەم هاتووە بەكارهێناوە بۆ دروستكردنی پۆلـمێری ناسراوە بە لیجنین، دوای پاڵاوتن و پاككردنەوەی دەگۆردڕێت بۆ بەنزین.

كرستیان ئاشكرایده‌كات ،  ئه‌وان تەختەو دار بەكاردێنین دوای ئەوەی لە دروستكردنی كاغەز دەمێنێتەوە و لەگەڵ پاشماوەی درەخت ئەوەی وزەی كەمی تێدا تێكەڵاوی دەكەین ، وتیشی تایبەتمەندی بە سووتەمەنی زیندەوەر دەدات وەك میسانۆلە .

.
ئه‌م زانایه‌ كارگەیەكی بچووكی تاقیكردنەوەی هەیە بەهیوایە ئەو وزەیەی لە پاشماوەی درەخت دەمێنێتەوەو لە دارستانەكاندایە بەهاتنی ساڵی (2021) سوودی لێوەربگیرێت ، مشتوومڕی زۆر لەسەر بەرهەمهێنانی میسانۆل هەبوو لەڕووی بەكارهێنانی ئەو كەرەستانەی بۆ بەرهەمی بەكاردێت .

تاكو ئێستا  ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ره‌گی درخته‌كان سودێكی كەمی بە شوفێرانی وڵاتی سوید گەیاندووە، بەڵام بەهیوایە شانبەشانی بەرهەمەكانی لەئێستادا لەپەڕەسەندندایە هاریكاربێت بۆ دەستهەڵگرتن لە بەكارهێنانی خەڵووزی بەردین.

Back to top button