به‌ته‌مه‌نه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ژیانیاندا هه‌یه؟
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/به‌ته‌مه‌نه‌كان.jpg)
توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌روونناسی هۆكارێكی تری گرنگی خه‌و، باری ده‌روونی و سترێس ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌و سێ هۆكاره ده‌توانن دیاری بكه‌ن كه به‌ته‌مه‌نه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ژیانیاندا هه‌یه. ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌توانن یارمه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌كان بده‌ن كه چۆن هه‌ست به كۆنترۆڵ له بواره‌كانی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی، ده‌روونی و سۆزداریدا بكه‌ن.
شوڤان نه‌وپێرت پڕۆفیسۆری ده‌روونناسی و هاونووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت “ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت كه خه‌و، باری ده‌روونی و سترێس هه‌موویان هۆكاری گرنگن كه كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك هه‌ستبكه‌ن كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ئه‌و شته‌دا هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن”.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زانیاری 205 كه‌سی ته‌مه‌نی 60 بۆ 94 ساڵ به‌كارهاتووه. به‌شداربووان زانیاری‌یان له‌سه‌ر بگۆڕه ده‌روونناسییه‌كان له هه‌شت ڕۆژدا له مه‌ودایه‌كی كاتی سێ هه‌فته‌ییدا خسته‌ڕوو.
نێوپارت ده‌ڵێت “بۆمان ده‌ركه‌وت كه خه‌وی باش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه كه‌سه‌كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانیدا هه‌یه. كاتێك كه‌سێك هه‌ستبكات كه كۆنترۆڵێكی كه‌می هه‌یه یان كۆنترۆڵی نییه به‌سه‌ر ژیانیدا، له‌وانه‌یه خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كار ببوێرێت كه بۆ ژیانی گرنگن چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا وا بیرده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه گرنگ نین. به باشتركردنی باری ده‌روونی و خه‌و، پیره‌كان هه‌ستی كۆنترۆڵ به‌سه‌ر ژیان و باشتربوونی كوالیتی ژیانیان، زیاتر ده‌بێت”.