ئاپڵ فەیس تایم لادەبات

کۆمپانیای ئاپڵ خزمەتگوزاری (فەیس تایم)ی لابرد کە پەیوەندی دەنگ و رەنگ و ڤیدیۆیی دەگواستەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ( سی ئێن بی سی) هۆکاری سەرەکی لابردنی ئەو خزمەتگوزارییەی ئاپڵ گرفتێکی تەکنیکی بوە کە بەهۆیەوە بەکارهێنەرانی دەیانتوانی گوێبیستی هەموو گفتوگۆیەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بن پێش ئەوەی وەرگری پەیوەندییەکە وەڵامی پەیوەندییەکە بداتەوە.

ئەم گرفتە تەکنیکییە مەترسی وەرگرتنی زانیاری تایبەتی لێدەکرا بەتایبەتی لەکاتی رۆشتنی زەنگی تەلەفۆن پێش وەلامدانەوە و زیاتر مەترسییەکەش روبەروی بەکارهێنەرانی ( IOS) دەبێتەوە.

گرفتە تەکنیکیەکە بەوجۆرە بوە کە لەسەر شاشەی ئایفۆنی ئەو کەسەی تەلەفۆنەکە دەکات لایەنی بەرامبەر هاتۆتە ناو گروپی تەلەفۆنکردنەوە و پەوەندییەکەی وەڵامداوەتەوە، بەڵام لەراستیدا لای وەرگری تەلەفۆنەکە هێشتا لەکاتی زەنگ لێداندایە.

پسپۆڕانی ئاپڵ پێیانوایە ئەو گرفتە بەهۆی هەوڵێکی هاککردنەوە دروستبوە، بەڵام هەفتەی داهاتو کێشەکە بەپرۆگرامێکی سۆفتوێر چارەسەردەکەن.

بەرنامەی فەیس تایم یەکێکە لەخزمەتگوزارییەکانی ئاپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە لەڕێگایەوە دەتوانرا پەیوەندی تەلەفۆنی و گواستنەوەی دەنگ و رەنگ ئەنجامبدرێت.

Back to top button