‌به‌وێنه‌… ئه‌لیساندرا یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاوده‌كاته‌وه‌

كچه‌ گۆرانیبێژ ساندرا خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژی و یه‌كه‌مین كاری هونه‌ری خۆی كلیپ كردوه‌.

ڕەوەند جەواد بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی گۆرانبێژ ئەلیساندرا به‌وێستگه‌ ستایلی ڕاگه‌یاند” نزیکە ماوەی هەفتەیه‌كه‌ کاری یەکەم گۆرانی ساندرا ته‌واو بووه‌ و كلیپمان بۆ كردوه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ به‌ناوی chaco یه‌ بەشێک له‌ گۆرانیه‌كه‌ به‌ زمانی ئیسپانی لایتنۆیە ئەویتر بە کوردی وتویه‌تی”

ساندرا ده‌ڵێت”بۆیە بەو شێوە و ستایلە دەستم پێ کرد چونکە دەمەوێت ستایلێکی تایبەت بە خۆم هه‌بێت بەردەوام بم لەو ستایلە .”

ئاوازی گۆرانیە وەرگیراوە و کاری مایسترینگ و ڕیکۆردی لە لایەن ڕێناس کورداخ  لە وڵاتی تورکیا کراوە هەرلە وڵاتی تورکیا کاری کلیپ بۆ کراوە گۆرانیەکە باس لە خۆشەویستی کوڕێک دەکات بۆ ناو سەما و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ کاری کلیپی بۆ کراوە بە شێوەیه‌کی مۆدێرن لە شاری ئیستەمبوڵ،  بە بۆنەی نزیک بونەوە ڕۆژی ڤالانتاین ڕۆژی خۆشەویستی ئه‌م خانمه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێشكه‌ش به‌ عاشقان ده‌كات.

Back to top button