سووده‌كانی ئاردی جۆ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ
ئاردی جۆ به‌هۆی پێكهاته خۆراكییه‌كانی ناویه‌وه سوودی زۆره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتیان نان و سه‌موونی جۆ به‌كارده‌هێنن.
د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌باره‌ی سووده‌كانی ئاردی جۆ وتی: ئاردی جۆ چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1-یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا ، به به‌راورد به نانی گه‌نم بۆ كه‌سانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
2-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراوییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات.
3-یارمه‌تی دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له خوێن.
4-خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان.
5-پاراستنی جگه‌رو ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگریكردن له دروستبوونی به‌ردی زراو.
6-بڕێكی باش له هه‌ندێك كانزای گرنگی تێدایه وه‌ك زنك، ئاسن، بۆیه ڕێگری ده‌كات له كه‌مخوێنی، هه‌روه‌ها مه‌گنسێوم، كالسیۆم ، فسفۆڕ، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز.
7-یارمه‌تیدان له خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه.
8-خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تیدان له دابه‌زینی كێش له‌كاتی ڕیجێم.
9-ڕێگریكردن له دابه‌زینی فشاری خوێن.
10-خۆپاراستن له ڕه‌بۆ.
11-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی چرچ و لۆچ و خاڵ و سیسی ده‌موچاو.
12-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌و خانه‌كانی له‌ش.
جیاوازی نێوان ئاردی جۆ و ئاردی گه‌نم:
*نانی جۆ كه‌متر ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رزده‌كاته‌وه چونكه Glycemic١- Index (GI) كه‌متره.
*بڕێكی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆكانی تێدایه، بۆیه ئه‌و كه‌سه ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌ست به تێری ده‌كات.
*بڕێكی كه‌متر له كالۆری تێدایه له‌چاو نانی گه‌نم.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت نانی جۆ بخۆن:
*ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌نمیان هه‌یه.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به مادده‌ی گلوتین یان به دانه‌وێڵه هه‌یه.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ته‌هیجی كۆڵۆنیان هه‌یه باشتره بۆ ماوه‌ی دوو تا چوار مانگ نه‌یخۆن یان زۆر كه‌می لێ بخۆن.