خه‌وی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌خۆشی و مردنه‌وه
بڕی خه‌وی پێشنیاركراو بۆ گه‌وره‌كان شه‌ش بۆ هه‌شت كاتژمێر خه‌وی شه‌وانه‌یه. خه‌وی زیاتر له‌و ڕاده‌یه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی مه‌رگ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار. ئه‌م ئه‌نجامه له تویژینه‌وه‌یه‌كدا باسكراوه كه له گۆڤاری دڵی ئه‌وروپادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا دراوه‌ی 21١ وڵات له 7 ناوچه‌ی جیاجیادا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له 8 كاتژمێر زیاتر ده‌خه‌ون مه‌ترسی ڕووداوه‌كانی دڵ و ده‌مار وه‌ك جه‌ڵته‌ی مێشك و وه‌ستانی دڵ و هه‌روه‌ها مه‌رگ تێیاندا به‌ڕێژه‌ی 41% زیادی كردووه.
وه‌نگ كه به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت “سه‌رخه‌و شكاندنی ڕۆژانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر له شه‌ش كاتژمێر له شه‌ودا خه‌وتوون، په‌یوه‌ندی هه‌یه به زۆربوونی مه‌ترسی ڕووداوه‌كانی دڵ، به‌ڵام ئه‌و شته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له شه‌ش كاتژمێر خه‌وتوون ڕاست نییه”.
خاڵێكی گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌نجامدراوه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ته‌نیا له بینینهكانهوه به‌ده‌ستهاتوون و هۆكاری ئه‌م شته ڕوون نییه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه خه‌وی كه‌متر له شه‌ش كاتژمێر 9% ئه‌م مه‌ترسییانه زیاد ده‌كات.