عهلی عهونی: ناكرێت یەكێتی داوای هەرچی كرد بۆی جێبەجێ بكرێت
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند, كە ناكرێت یەكێتی بەو كورسییە كەمانەوە هەرچی داوا بكات بۆی جێبەجێ بكرێت، یەكێتی بەو كورسییە كەمانەی هەیەتی كە ناگاتە نیوەی كورسییەكانی پارتی, دەیەوێت هەرچی داوا بكات بۆی جێبەجێ بكرێت, ئەگەر بڕیاربێت سەردەمی پەنجا بە پەنجا بێت ئەی بۆ هەڵبژاردن و خۆ ماندووكردنمان گرتەبەر، زیاتر گوتی, یەكێتی ئەگەر دەیەوێت هەرچی بێت بەدڵی خۆی بێت، ئەی كەوایە بۆ براوەی هەڵبژاردن و یەكەم و دووەم دیاری كراوە, ئەگەر بەو شێوەیە بێت دەبێ یەكێتی پۆست بۆ ئێمە دیاری بكات, بۆیە ناكرێ بەو شێوەیەو بێت و ئێمە گفتوگۆدەكەین و دەگەینە رێككەوتن.
عەونی دووپاتی كردەوە, پێویستە یەكێتی موراعاتی ئەنجامەكە بكات وەك چۆن دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردن ناوە و دەبێت قبووڵی ئەوەیش بكات كە بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردن مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و دواجار هەر لایەنێك بۆ بەشداری حكوومەت بەگفتوگۆ و ڕێكەوتن پۆستەكانی دیاری دەكرێت و یەكێتیش دەبێت بەڕێكەوتن پۆستەكانی یەكلابكرێنەوە، نەك ویستی خۆی و داواكردن كە هەرچی بەدڵی خۆی بێت داوای بكات.
شایەنی باسە پارتی دیموكراتی كوردستان براوەی هەڵبژاردنەكانی ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی رابردووەو خاوەنی ٤٥ كورسی پەرلەمانە و راسپێردراوی یەكەمە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان.