دواین زانیارى نوێ لهسهر ڕێككهوتنى نێوان پارتى و یهكێتى ئاشكرا دهكرێ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/4234342342.png)
نووری حەمە عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند ، پێش کۆبوونەوەی 18ـی ئەم مانگەی پەرلەمانى كوردستان دەبێ رێککەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی واژوو بکرێن، ههروهك ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، دوای یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تریش رێککەوتن واژوو دهكهن.
زیاتر گوتى، دەبێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە 18ـی ئەم مانگە رێککەوتنی نێوان ئێمەو ئەوان واژوو بکرێت بۆ ئەوەی بەبێ کێشە بچینە ناو کۆبوونەوەکە و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرین کە سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی و جێگری یەکەم بۆ پارتی یەکلا بووەتەوە.
بهرپرسهكهى پارتى زیاتر روونى كردۆتهوه كه دەبێت لە پەرلەمانەوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێتەوە و لە پەرلەمانەوە سەرۆکی هەرێم دەستنیشان بکرێت، بە بڕوای نوورى حهمه عهلى دوای واژووكردنى رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ یەکێتی، پارتی لەگەڵ گۆڕان و لایەنەکانی تریش رێککەوتن دەکات.