بریندار بوونی گوێردرێژێك و سوتاندنی سه‌گێك كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

گوێدرێژێكی بریندار لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێتە باس و خواسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ھەندێك لایەنیش ھاتوونەتە سەر ھێڵ، ھەوڵدەدرێت بۆ چارەسەر گوێدرێژەكە ببرێتە ده‌ره‌وه‌ی وڵات .

ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف راگەیاند: “لە نزیكەوە سەردانی كەرەكەم كردووە، بەداخەوە كە بینیم لەناو ئاودا دەلەرزێت. نووسراوێكم بۆ كونسوڵی ئەمەریكا كرد، بەو پێیەی ئەوان رێز لە ئاژەڵان دەگرن و گوێدرێژ ھێمای دیموكراتەكانە، داوام لێكردون كە گوێدرێژەكە ببەن و لە ئەمەریكا چارەسەری بكەن”.

برینەکانی ئەو گوێدرێژە، عومەر کڵۆڵی سکرتێری پێشووی حزبی کەرگەلی کوردستانی نیگەرانکردووە و دەڵێت: “گەر حکوومەت شوێنێكی بۆم دابین کردبایە، حاڵی گوێدرێژەکان بە ئێستا نەدەگەیشت”.

هاوكات دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە سەگێك لە ناحیەی چوار قوڕنەی دەڤەری راپەڕین بە زیندوویی سوتێندراوە، پۆلیس راپەڕین ھاتەدەنگ لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند:” به‌ گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تر، ئه‌و سه‌گه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ گۆڕستانێكی ناحیه‌كه‌ له‌ نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ هه‌ر له‌وێ له‌ لایه‌ن منداڵێكه‌وه‌ سوێتندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، پاشان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ ژێر خاك كراوه‌ تا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست نه‌كات له‌ رووی ته‌ندروستییەوە”.

به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان سه‌گه‌كه‌ بۆخۆی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌و دواتر منداڵێك به‌ مردووی سه‌گه‌كه‌ی ئاگر تێبه‌رداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆگه‌ن نه‌كات .

Back to top button