كهركوك : هاوڵاتییهكی كورد لهلایهن گروپێكی چهكدارهو تهقهی لێدهكرێت و دهكوژرێت
لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك ھاووڵاتیەكی كورد بەناوی سەلام محەمەد، خێزاندارهو خاوهنی پێنج منداڵه لەلایەن گرووپێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.
كەسێكی نزیكی ھاووڵاتییە كوژراوەكە بۆ میدیاكان، ڕاگهیاند: “ماوەیەك لەمەوبەر گرووپێكی حەشدی شەعبی ویستیان خانووەكەمان داگیر بكەن، كە لە ساڵی ۲۰۱۲ دورستمان كردووە، قسەمان كردبوو بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكەین. كاتێك چووین بۆ قسە كردن لەگەڵیان بە چەند چەكدارێك تەقەیان لێكردین و گولـلە بەر سەلام كەوت و گیانی لەدەستدا”.
ههروهها گوتیشی: “ئێمە وەك كورد لەم شارە دەسەڵاتمان نییە و ناتوانین چەقۆیەك ھەڵگرین، زوڵمان لێدەكرێت”.
له دوای ئەوخیانەتە گەورەی کەلە ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، لەلایەن تاقمێک لەناو یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ، لە کورد کرا و خەنجەری ژاهراوی لە پشتی کورد درا، سەرەنجام کەرکوک داگیرکرا و چەند ناوچەیەکی تریشی بەدواداهات و دواجار نیوەی خاکی کوردستان کەوتە دەست حشدی شعبی و سوپای عێراق، ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی بەغدا غرور بیانگرێ و چاو ببڕنە نیوەکەی تریش کەماوە و داگیریان نەکردووە، ئەوە بوو لەدوای داگیر کردنی کەرکوک و خورماتوو هێرشیان کردە سەر(پردێ) تالەوێوە دەربازی نێو( هەولێری پایتەخت ) بن و ئامانجەکەیان کە نەهێشتنی قەوارەی کوردستان بوو، بەیەکجاری کۆتایی پێ بهێنن.
بەڵام، هەرزوو لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەداستانێکی بێ وێنە شکستیان بە سوپای عێراق و حشدی شعبی هێنا و زەرەر و زیانێکی گەورەی مادی و گیانیان لێدرا بەناوبانگترین تانک کە (ئەبڕامزی) ئەمریکیە لەسەردەستی پێشمەرگە تێکشکێنرا.