لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عیراق ده‌ستبه‌كار ده‌بن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عیراق ، تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، ته‌نیا چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچونی مه‌یدانی هاوبه‌ش به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه و مه‌ترسیی پاشماوه‌ی داعش.
لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە،راگەیاند: “هەردوو وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە، پێنج لیژنەی لاوەكیان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكان دروستكردووە، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە ئەو لیژنانەیە كە بۆ دیالە و كەركووك و موسڵ و مەخموور دروستكراون”.
جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی “ئەو لیژنانە لە ئەمڕۆوە بەكردار دەست بەكارەكانیان دەكەن و دەچنە ئەو ناوچانە بۆ رووپێوی كردن، دواتر راپۆرتی خۆیان بۆ دوو لیژنە سەرەكییەكە بەرزدەكەنەوە كە لەنێوان هەردوو وەزارەتدا دروستكراون”.
لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان “چاوەڕێی راپۆرتی ئەو لیژنانە دەكرێت كە بە مەیدانی سەردانی ناوچەكان دەكەن”.
هەفتەی رابردوو هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كێشە لە سەرەكان لەسەر دروستكردنی چەندین لیژنە رێككەوتن.