كێشه‌كه‌ی قایمقامی حه‌ویجه‌و و پارێزگاری كه‌ركوك چاره‌سه‌ر كرا

قایمقامی حه‌ویجه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌وام، دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك و دورخستنه‌وه‌ی بۆ زیاتر له‌ مانگێك.

مانگی رابردوو راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ ماوه‌ی ٦۰ رۆژ سه‌بهان خه‌ڵه‌ف، قایمقامی حه‌ویجه‌ی سڕكرد‌ و نوسراوی ده‌ستهه‌ڵگرتنی بۆ ده‌ركرد، به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌و‌ قه‌زایه‌ و ده‌وروبه‌ری.

لای خۆیه‌وه‌ محه‌مەد عەبدولعەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە گووتی: “دوای تێپه‌ڕبونی مانگێك کێشەی نێوان راکان سەعید و سەبهان خەڵەف کۆتاییهات و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشەممەی داهاتوو ۱۰ی شوبات قایمقام ده‌ست بەدەوامی فەرمی خۆی بکاته‌وه‌”.

ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە ده‌ڵێت: “دوای بڕیاری پارێزگار بۆ سڕكردنی قایمقام به‌هۆی كێشه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌كان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك، چەندین شاند و کەسایەتی سەردانی پارێزگاریان كرد تا له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه‌”.

قه‌زای حه‌ویجه‌ و چوار ناحیه‌ی ده‌وروبه‌ری، له‌ ناوه‌ڕاستی ۲۰۱٤دا كه‌وتنه‌ ده‌ستی داعش و له‌ مانگه‌كانی كۆتایی ۲۰۱۷دا كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌، به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وت.

له‌ دوای ڕوداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌ته‌كه‌ خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان له‌ كورد داو شاری كه‌ركوك ـیان راده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی وهێزه‌ ئیرانیه‌كان كرد ، دواتر راكان سه‌عید جبوری وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌پێنراو به‌ حوكمێكی عه‌سكه‌ری ده‌یتان بریاری بۆ ته‌عریبكردنی كورد و ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر موڵك و ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبون و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌ركرد .

Back to top button