كه‌ركوك به‌رپرسێكی كورد له پشكی یه‌كێتی له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه
عەمید شێرزاد مارف، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک كورده‌و له پشكی یه‌كێتییه له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌و كه‌سێكی تر ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی .
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی٢ی٢٠١٩، غەفور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی، دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: “عەمید شێرزاد مارف، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک، ماوەیەکە گوایە سکاڵایەکی لەسەر تۆمار کراوە، بەڵام ناشزانم ئەو سکاڵایەی کە لەسەریەتی تا چەند ڕاستە، ئێستاش ھەر ئەو نییە کە لەپۆستەکەی دوور خراوەتەوە، بەڵکوو چەندین بەرپرسی دیکەمان ھەیە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە و ڕەنگە دوا کەسمان عەمید شێرزاد بێت لە پۆستەکەی لادرابێت”.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی گوتیشی: “ھەر گۆڕانکارییەکی ئیداری بکرێت، ئێستا بە قازانجی ئێمە نییە، چونکە بە خواستی ئێمە نەبووە و ئێمە کاندیدمان نەکردووە بۆ وەرگرتنی پۆست، بەڵام تاوەکوو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە شێرزاد مارف لەسەر چ بناغەیەک لادراوە، بەڵام ئێمە تاوەکوو ئێستا چەندین پۆستمان لێ سەندراوەتەوە و بە غەیرە کورد دراوە، تەنیا ئەم جارەیە کوردێک لە شوێن کوردێک دادەنرێت”.
به پێی زانیارییه‌كان ، ئەو کەسەی کە لەشوێنی عەمید شێرزاد مارف، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک داندراوە، ناوی عەقید محەمەد سەعید محەمەدە.
به هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر كه باڵێكی یه‌كێتی رێكه‌وتنی ژێربه ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان كرد تا كه‌ركوك داگیربكرێت ، له و خیانه‌ته به‌دواوه كورد دوچاری ئاسه‌وارێكی تری ته‌عریب و راگواستن و ده‌ستگرتن به سه‌ر خانووه‌كانیان و زه‌وییه‌كانیان بونه‌وه جگه له‌وه‌ی خویندنی كوردی كه‌وته بهرلیشاوی ته‌عریب و سه‌دان فه‌رمانبه‌ری كورد له پۆسته‌كانیان دورخرانه‌وه .