سلێمانی :هاوڵاتیه‌ك 18رۆژه‌ بزر بووه‌و پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی داوای هاوكاری له‌خه‌ڵك ده‌كات

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی ونبوونی ھاووڵاتییەک له‌ شاری سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وە، کە 18 ڕۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ڕاگەیاند: “لە ڕۆژی 22ی مانگی ڕابردوو، پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ بەناوی (سامان جەمال عەلی)، کە باری دەروونی جێگیر نییە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ده‌شلێت : “ئەو ھاووڵاتییە دانیشتووی شاری سلێمانییە، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ھەر کەسێک بینیویەتی، یان زانیاری لەبارەیەوە ھەیە، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی پۆلیسی سلێمانییەوە بکات (0533194012 – 0533194011)”.

Back to top button