سه‌رۆكی رێكخراوی لوتكه بۆ په‌نابه‌ران ناسنامه‌ی په‌نابه‌ره كورده ونبووه‌كان ئاشكرا ده‌كات
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماریه‌ك كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا بێسه‌روشوێنن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریانه‌وه نه‌ماوه ، سه‌رۆكی رێكخراوی لوتكه بۆئاواره و په‌نابه‌ران ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره كورده‌كان ئاشكرا ده‌كات .
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی رێكخراوی لوتكه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند : “ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به رێگای نایاسایی و له توركیاوه به شاحینه روویان له فڕه‌نسا كردبوو گه‌ڕێندرانه‌وه توركیا و سه‌لامه‌تن ، كه ژماره‌یان حه‌وت كه‌س بوه و سه‌رجه‌میان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانن به ناوه‌كانی ( هه‌نگاو محه‌مه‌د ئه‌مین، محه‌مه‌د نه‌وزاد عه‌لی، به‌رهه‌م مسته‌فا عه‌لی، ئاری جه‌مال قادر، گه‌یلان ئه‌نوه‌ر ره‌شید، مسته‌فا محه‌مه‌د مسته‌فا و ڤانكۆ جیڤارا مو‌سا)”.
سه‌باره‌ت ونبوونی حه‌وت كۆچبه‌ری تری كورد ،سه‌رۆكی رێكخراوی لوتكه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران ئاشكرا كرد و گووتیشی:” له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌و حه‌وت كۆچبه‌ره كورده به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان كردووه وبه شاحینه له توركیاوه به‌ره‌و فڕه‌نسا رۆیشتوون، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونیان ده‌ستگیركراون و چونه‌ته ئیتاڵیا و دوای هه‌وڵی ده‌زگای لوتكه بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٠ی شوبات، گهیشتونهوه پارێزگای ئه‌زمیر له توركیا و له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان له بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی توركیان و سه‌لامه‌تن.