هه‌سه‌ده شه‌ڕی یهكلایكهرهوه له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، له زارى “مسته‌فا بالى”، گوته‌بێژى هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده ) رايگه‌ياند: ” دوێنێ شه‌ممه ۹ى شوباتى ۲۰۱۹ “شه‌ڕى يه‌كلاكه‌ره‌وه” له دژى داعش ده‌ستيپێكرد و ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و شه‌ڕه كۆتايهێنانه به داعش له دوايين مۆڵگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى فورات”.
گوته‌بێژه‌كه‌ى هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ،روونيشيكرده‌وه و ده‌ڵێت: “دواى ۱۰ رۆژ له چۆڵكردنى ناوچه‌كه له لايه‌ن مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه و رزگاركردنى ۲۰ هه‌زار مه‌ده‌نى بڕياردراوه شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات”.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كانى هه‌سه‌ده، له ناوچه‌ى “باغوز”، كه دوايين مۆڵگه‌ى داعشه له رۆژهه‌ڵاتى فورات، له نێوان ۵۰۰ تا ٦۰۰ چه‌كدارى داعش ماونه‌ته‌وه و زۆربه‌شيان چه‌كدارى بيانين.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، پشتيوانى هێرشه‌كه‌ى هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر داعش ده‌كات، راشيگه‌ياند: “هه‌سه‌ده توانيويه‌تى (%۹۹.۵)ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه رزگار بكات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون له سووريا”.