شێخ جەعفەر مستەفا: مه‌ترسی داعش هه‌یه‌و بڕیار بوو هێزێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بێته خانه‌قین
لە دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، زیاتر له ساڵێكه شارى خانه‌قین یان داگیر كردووه ،ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر داگیركردنى خورماتوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا هیچ ئومێدێك نییه بۆ باشتركردنى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆی كورد له ناوچه‌كه.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ڕاگەیاند: ”بڕیاربوو ھەفتەی ڕابردوو ھێزێکی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق بێتە خانەقین و ھێزەکانی دیکە پاشەکشە بکەن، بەڵام ھێزەکە نەھات و بە پێی بڕیارەکەش بێت ھەفتەی داھاتوو ھێزەکە دێت“.
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ئاشکرای کرد‌و گوتیشی : ”ھێشتا مەترسی داعش لە ناوچەکەدا ھەیە و بە ئاشکرا و لە شێوەی گرووپی ١٠ کەسی و ٢٠ کەسیدا دەگەڕێن“.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ده‌شلێت :” ھەمووان چاوەڕێی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکییەکان بۆ ناوچەکە دەکەن”.
شێخ جەعفەر مستەفا، گوتیشی : ”لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەوڵی تاڵان‌کردنی ئەو بارەگایانەی پارتی دراوە، کە ئێستە لە ژێر دەستی حەشدی شەعبیدان، بەڵام ڕێگریان لێ کراوە، کاتێک زانیویانە ھاوشێوەی کەرکووک سوپای دێتە ناوچەکە“.
خانه‌قین یه‌كێكه له قه‌زا كورد نشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌وێته ۳٤.۳ پله باكوور و٤۵.٤ پله له رۆژهه‌لاتی پارێزگای دیاله، له رووی ئیدارییه‌وه قه‌زای خانه‌قین سنوری چه‌ند ناحیه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه به‌شێكیان له سنوری ماده‌ی ۱٤۰ ی ده‌ستوری عێراقدان كه تائێستا چاره‌نوسیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.