محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: چاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دونیا له‌سه‌ر پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌

محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، لە میانەی دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی هەولێر، سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ده‌ڵێـ :” دەبێ كورد زۆر وریا بێت و ئەو كێشانەی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق و ناوچەكەدا هەن، لە پێناو بەرژەوەندیی خۆی و ئامانجەكانیدا بیقۆزێتەوە، پێیشی وایە نابێ ئەو كێشانەی كە هەن، بە ئاسایی وەربگیردرێن”.

سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، رۆڵی سەرۆك بارزانی بە گرنگ و به‌ بەهێز ناو بردووە و گوتوویەتی: “ڕۆژ بە ڕۆژ لە چاوی دنیا و وڵاتانی عەرەبیدا پێگەی بارزانی زۆر بەهێزتر بووە، ئێستا كوردستان بووەتە سەنتەرێكی دیار، كە هەموو لایەك ڕووی تێدەكەن و دێنەوە لای سەرۆك بارزانی بۆ ڕاوێژكردن، ئەوەیان جێگای دڵخۆشییە كە نەك هەر بێگانەكان، بەڵكوو ئێران و وڵاتانی عەرەبییش دێنەوە كوردستان، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بە كۆتا نایەت”.

محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكرات ، له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌شلێت :” هیواخوازین كابینه‌ی نۆیه‌م بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بتوانێت ئەركە قورسەكانی خۆی جێبەجێ بكات، وەكو داڕشتنی سیاسەتی نوێی ئابووری و بایەخدان بە سێكتەرە گرینگەكانی تەندروستی و پەروەردە و كشتوكاڵ و وەگەڕخستنەوەی كارگەكان، بەو پێیەی كاریگەرییان لەسەر بووژاندنەوەی ئابووریی كوردستان هەیە”.

Back to top button