كاردۆ محه‌مه‌د :رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێت بۆ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی تر
هه‌وڵی لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه ، دوای چه‌ندین دانیشتن و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆران چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له نیوان پارتی و گۆران و یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ و پشكه‌كانی هه‌لبژاردن پێكهێنران ،له ئیستاشدا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رقاڵی ریكه‌وتنێكی نوێی سیاسییه بۆ چوار سالی داهاتوو كه هه‌مووان له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكومه‌ت رێكبكه‌ون .
كاردۆ محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، ڕایگه‌یاند: “بزووتنەوەی گۆڕان ھێزێكی سیاسیی سەربەخۆیە و سەبارەت بە بەرنامەی حكوومەت پاكێجی ئامادەیە، لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتەوە گۆڕان دانوستانی لەگەڵ پارتی كردووە، ئێستا لەسەر رێككەوتنی پارتی و یەكێتی ماوە، ئەویش زەمینەیەكی دیكە دروست دەكات بۆ ئەوەی بتوانرێت كابینەكە پێك بێنن، گۆڕان لەنێو دانوستانەكان بووە و وەرەقەی خۆی پێشكەش كردووە، لێكتێگەیشتنی سەرەتایی ھەیە، بەڵام ھێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامی كۆتایی”.
لەبارەی بۆچوونی گۆڕان لەسەر رێككەوتنی پارتی و یەكێتی، پەرلەمانتارەكەی پێشووی گۆڕان دەڵێت: “دانوستانەكانی ئەوان زەمینەكە دێنێتە پێشەوە بۆ دانوستانی سێلایەنە یان چەندلایەنە، كە كابینەكە بەرنامەی چۆن دەبێت و چ لایەنێك دەیەوێ تێیدا بەشدار بێت، ھەرچەندە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بە ئیجابی دەبینین بگەنە ئەنجامێك، بەڵام دانوستانەكانی گۆڕان پەیوەست نییە بە رێككەوتنی ھیچ لایەنێكەوە”.
لەبارەی وەرگرتنی پۆستی جێگیری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، پەرلەمانتاره‌كه‌ی پێشووی گۆڕان، گوتی: “ئەوە لە دانوستاندایە و دەبێت ئێمە بگەینە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی حكوومەتی داھاتوو، بەلای ئێمەوە پێویستە قۆناغی كابینەی نوێ، قۆناغی گۆڕانكاری بێت و جێپەنجەی ئەو ھێزانەی تێدا بێت كە بەڵێنیان بە خەڵك داوە، بە لای منەوە ئەو پرەنسیپانە گرینگن سیستەمێك ھەبێت دامەزراوەیی بێت و یاسا سەروەر بێت، ئەگەر ھەموو لایەنەكان ئەو بەرپرسیارێتییە بگرنە ئەستۆ، ئەوكات دەگەینە ئەو قۆناغەی بەپێی قەبارەی خۆمان بەشداریمان ھەبێت، ئێمە پرەنسیپەكانمان بەلاوە گرینگن و بەشداریشمان لە حكوومەت ھەر لە پێناو جێبەجێكردنی ئەو پرەنسیپانەیە”.
كاردۆ محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، گەشبینە بە تێڕوانینی پارتی بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لە كابینەی حكوومەتدا ده‌شڵێت: “پارتی گوتوویانە ئەمجارە ئێمە بە نەفەسی بەرنامەدانان بۆ كابینەی حكوومەت تەماشای قۆناغەكە دەكەین، واتە ئەو بەرنامەیەی كە ئۆپۆزسیۆن دەڵێت لە پرسە نیشتیمانییەكاندا بوونی هەبێت، كە خۆی لە دژایەتیكردنی گەندەڵی و كاركردنی دامەزاروەكان بە شێوەی یاسایی و سەربەخۆیی دەستەڵاتەكاندا دەبینێتەوە، هەروەها ھەموو ئەو پرسانەی پێویستن لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكرێن، گرینگە دەزگایەكی نیشتیمانی ھەبێت و ئەو ئەركانەی پێ بسپێردرێت”.